نەسوح سەڤینیک: ئەم لەدایکبوونەی پیرۆز نەورۆزە بۆ سەرهەڵدان لە بەرامبەر تاریکی و ستەم

نەسوح سەڤینیک یەکێک لە بەرپرسانی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە جزیر وتی، "ئەم لەدایکبوونەی پیرۆز بۆ جیهانی مرۆڤایەتی موژدەگانی هاتنی رێبەر و پێشەوای بەرخۆدان و ئازادییە. ئەم لەدایکبوونەی پیرۆز نەورۆزە بۆ سەرهەڵدان لە بەرامبەر تاریکی و ستەم."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر رێکدەخات، ئەمساڵ یەکەم بەرنامەکەی لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ رێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری هەزاران کەس بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" بەڕێوەچوو.
شێخ نەسوح سەڤینیک یەکێک لە بەرپرسانی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
سەڤینیک لە سەرەتای وتارەکەی وتی، "ئێمە وەک ئەڤیندارێن پێغەمبەر جارێکی دیکە بەهۆی هاتنی سەرساڵ و نەورۆزی لە دایکبوونی پیرۆز شاد و خۆشحالین. بەرنامەکەمان بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد" دەستی پێ کرد."
هەروەها وتی، "مەزرا بۆتان بە هاتنی ئێوە و ڕۆژی لەدایکبوونی پیرۆز شاد و بەختیارە. لە زێدی دووەمی مرۆڤایەتی کە ناوەند و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی مرۆڤایەتیە لە سەرزەوی کە پێغەمبەر نووح دوعای کردووە، 'یا رەبی، لە شوێنێکی بە بەرەکەتم داببەزێنە.' لە وڵاتی جوودی، لە مەزرا بۆتان، سڵاو لە ئێوە ئەی رابەری بەرخۆدان و ئازادی. سڵاو لە وڵاتی عیلم و عیرفان و ئەڤین. سڵاو لە ناوەندی مێژوو و فەرهەنگ. سڵاو لە ئاسمانی ئەستێرەکانی شیعر و ئەدەبیات. سڵاو لە ئێوە ئەی پێغەمبەری خودا لە گوڵی باغی ئیرەمی بۆتان. ئێمە بە زمانی شەوچرای کوردستان مەلای جزیری هاوار دەکەین و دەڵێین، 'ئیرۆ ژ جەمالا تە دلێ من ب برینە- 'الله' چ حەبیبی چ تەبیبی ڤەکەوینە."
"پێغەمبەرەکانی خودا مرۆڤایەتیان لە تاریکیوە بەرەو رۆناکی بردووە"
شێخ نەسوح لە بەردەوامی وتی، "ئەم لەدایکبوونەی پیرۆز بۆ جیهانی مرۆڤایەتی موژدەگانی هاتنی رێبەر و پێشەوای بەرخۆدان و ئازادییە. ئەم لەدایکبوونەی پیرۆز نەورۆزە بۆ سەرهەڵدان لە بەرامبەر تاریکی و ستەم. هەروەها موژدەگانی ئازادی، سەرفرازیە بۆ هەموو هەژار و مەزلووم و چەوساوەکان. کاتێک تەماشای مێژووی مرۆڤایەتی دەکەین دەبینین کە خودا بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لە سەر رێگای راستی و عەدالەتدا بن پێغەمبەرەکانی ناردووە. رێگای بەرخۆدان و سەرهەڵدان لە بەرامبەر ستەمکار و زۆردارەکان فێری مرۆڤایەتی کردووە و بووە پێشەوا بۆیان. ئەوان لە تاریکی رزگار کردووە و گەیاندووە بە رۆناکی. رۆناکی ئاشتی، سەڵامەتی، براتی و دادپەروەری."
"لەبەر ئەوەی مسوڵمانەکان لە رێگای خودا دوور کەوتوون زەلیل و پەریشان بوونەتە"
سەڤینیک لە بەردەوامی وتی، "هەر کاتێک مرۆڤایەتی واز لە رێگای پێغەمبەرەکان هێناوە و لە دوای سەرۆک و رابەرەکانی ساختە چوونەتە لە رێگای راستی و عەدالەت دوور کەوتوون و تووشی ستەم و تاریکی بوونەتە. بەداخەوە ئەمڕۆ ستەم و زۆرداری بە سەر سەری مەزلوم و ژێردەستەکان دەبارێت. ئەمەش بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان چەندە لە رێگای خودا و پێغەمبەرەکان دوور کەوتوون. ئەگەر ژمارەیان ملیارها کەسیش بێت کاتێک لە رێگای خودا و پێغەمبەر دوور بن ناتوانن خۆیان بپارێزن. زڵهێزەکانی جیهان کە خۆیان وەک پێشکەوتوو و خاوەن شارستانی ناو دەبن، بوونی خۆیان لە سەر ستەم، داگیرکەری، کۆمەڵکوژی، جینۆسایدکردنی گەلان و وڵاتەکان بەردەوام دەکات. دیموکراسییەکەیان، پشکەوتووبوونیان، تێکنۆلۆجیاکانیان و شارستانییەکەیان بۆ مرۆڤایەتی ئاشتی، سەڵامەتی، ئارامی، دادپەروەری و سەقامگیری ناهێنێت. وێرانکردن و جینۆسایدکردنی غەززە لە پێش چاوی هەموو دونیا بەڵگەیەکە بۆ ئەمە. جگە لە گروپێک مرۆڤی خاوەن ویجدان و مسوڵمانەکان کەسێک دەنگەکەی بەرز ناکات. مرۆڤایەتی رێگاکەی ون کردووە. لەبەر ئەوەی مسوڵمان لە رێگای ئیسلام دوورکەوتوون زەلیل و پەریشان بوونەتە."
"زلهێزەکانی جیهان بوونەتە ستەمکار و خوێنمژ"
ناوبراو وتی، "زلهێزەکانی جیهان بوونەتە ستەمکار و خوێنمژ. ئەوانەی ساڵانێکە لە سەر ناوی ئازادی و رزگاری، دیموکراسی و یەکسانی، پێشکەوتوون و شارستانی کار دەکەن پشتیان بەستووە بە هێز، چەک و توندوتیژی و وڵات و نیشتیمانەکانمان، نەوە و گەنجەکانمان وێران و تاڵان دەکەن."
"رێگای رزگاری مرۆڤایەتی گەڕانەوەیە بۆ رێگای خودا و پێغەمبەرەکەی"
شێخ نەسوح لە بەردەوامی وتی، "ئەی مسوڵمانەکان، تاکە رێگای رزگاری مرۆڤایەتی لەم کارەساتە دووبارە گەڕانەوەیە بە سەر رێگای خودا و پێغەمبەرەکەی. ئێمە وەک ئەڤیندارێن پێغەمبەر بانگێشتی میللەت دەکەین. خودا لە ئایەتی پیرۆزدا دەفەرموێ، 'هەموو لاتان دەس دە ڕشتەی پەیمانی خوا وەرێنن و بڵاو مەبن. بیر لەو چاکە بکەنەوە کە خودا دەربارەی کردن: کە ئێوە دژ بە یەکتر بوون، بەدڵ کردوونی بە هۆگر؛ لە سایەی چاکەی ئەمەوە، ئێستا لێکتر بوونە برا و لە سەر لێواری ئاگر بوون؛ هەر ئەو بوو ڕزگاری کردن. خوا ئاوا نیشانانی خۆی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە؛ بەڵکوو ڕێگا بدۆزنەوە.' لەم رێگایەدا خۆشی، ئارامی، براتی، ئاشتی، سەڵامەتی، دادپەروەری هەیە. وەرن هەموومان پێکەوە خۆمان لە رێگای زاڵم و ستەمکاران بپارێزین. خۆمان رادەستی فەرمانەکان و فەرموودەکانی خودا و پێغەمبەرەکەی بکەین. وەک مەلای جزیری یەکێک لە ئەستێرەکانی ئاسمانی ئەدەبیاتی کوردی دەڵێت، 'پشت نادین دو هەزار خەنجەر و تیر و ڕم و خشت - مە سەرێ دانییە ڕێ و ب خودێ بەستییە پشت."
شێخ نەسوح سەڤینیک لە کۆتاییدا وتی، "بە هیوای سەرکەوتنی مەزلووم، ژێردەستەکانی جیهان لە بەرامبەر ستەمکار و زۆردارەکان و بە هیوای سەرکەوتن و ئازادی قودس و گەلی غەززە، بە هیوای هاتنی براتی، راستی و دادپەروەری ئەمانەتی خودای گەورە بن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەندامانی إتحاد العلماء سەردانی دوکاندارەکانی دیاربەکر کرد و بانگێشتیان کرد کە بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بکەن کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت.
وەقفی ئەڤیدارێن پێغەمبەر بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە دیاربەکر.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "ئەڤینی پێغەمبەر هیچ بەربەستێک ناناسێت. ئەگەر بەفریش ببارێت، ئەگەر بارانیش ببارێت، ئەگەر زۆر گەرمیش بێت، گەلەکەمان بۆ ناوی پێغەمبەر مەیدانەکان پڕ دەکەن."
مەلا عوسمان تەیفور ئەندامی إتحاد العلماء لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولود لە باتمان وتی، "بەرخۆدانی مومینەکان و مسوڵمانان لە فەلەستین لە ژیاننامەی موحەممەدییەوە ئیلهام وەرگرتووە. لە بەرامبەر دڕندەترین و زاڵمترین و بکوژترینەکانی مرۆڤایەتیدا بەرخۆدانێکی موحەممەدی نیشان دەدەن."